پەیامی درۆ و قسەی زلی بێ مانا

هێرشەکەی ئەمشەوی داعش

لڤین: وەرگیراوە لە فەیسبووکی بەختیار شاوەیس
ئیتر دوای هەتیو کەوتنی کۆمەڵێک منداڵی دیکە لەهێرشەکەی ئەمشەوی تیرۆریستان ، جارێکی تر هەندێک کاربەدەستی ورگ زل بەدرۆ و دەلەسەکانیان مێشکیان پڕکردینەوە
وەکو سەرەی شەربەتەکەی مانگی پیرۆزی رەمەزان ڕیزتان گرتوە بۆ ئەوەی کەکامتان پێشتر پەیامێکی پڕ لەوشەی دووبارە و سواو بڵاو بکەنەوە گوایە خەمخۆری دایک و باوک و منداڵ و هاوسەر و کەسوکاریانن کەهیچیان تورێکی قوڕاوی ناهێنێت
ئێوە زۆر باش دەزانن ئەوانەی ئەمشەو کەشەهیدکران کرێچی بوون ، دڵنیام کەهەیانە رەنگە کرێی چەند مانگێکی نەدابێ و قەرزار بێت
ئەگەر راست دەکەن ، هەر هیچ نەبێت لەجیاتی پەیامەکانتان هەر یەکێکتان خانویەک بۆمنداڵەکانی ئەو چوار شەهیدە پێشمەرگەیەی ئەمشەو بکرێت وبیکاتە جەژنانەی هاوسەر و منداڵەکانیان، هەرچەند هیچ شتێک جێگەی باوک ناگرێتەوە بۆ ئەوان

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button