وردەکاری هێرشەکەی داعش بۆ سەر پێشمەرگە

لڤین:

وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند کە هێزەکانی پێشمەرگە بەتووندی وەڵامی هێرشەکەی چەکدارانی داعشیان داوەتەوە کە بە هۆیەوە  ژمارەیەک پێشمەرگە شەهید و بریندار بوون.

شەوی رابردو چەکدارانی داعش لە سێ قۆڵەوە هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی و پۆلیسی فیدڕالی، هێرشی یەکەم لەسنوری قەزای پردێ بۆ سەر سەنگەرێکی لیوای 10ی پێشمەرگە بووە کە دەکەوێتە نزیک بەرزاییەکانی زورگەزراو و شێراوە.

هاوکات هەر شەوی رابردوو چەکدارانی داعش لە سنوری مەتار و بۆ سەر فەوجی3ی سوپای عێراق  و لە ناحیەی ڕیازی خۆرئاوای کەرکوکیش هێرشێکی دیکەی ئەنجامداوە.

نوری حەمەعەلی فه‌رمانده‌ى میحوەری (كەركوك ـ پردێ) بە میدیاکانی ڕایگه‌یاند، تیرۆریستانى داعش سودیان لەو بۆشاییه‌ ئەمنیه‌ وه‌رگرتوه‌ كه‌ له‌نێوان ئێمه‌ وه‌ك پێشمه‌رگه‌ و سوپاى عێراق هه‌یه‌ و درێژیه‌كه‌شى پێنج كیلۆمه‌تره‌.

ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ى پێشمه‌رگه‌ حكومه‌تى عێراقى به‌به‌رپرسیار زانى له‌و په‌لاماره‌و ئاشكرایكرد، له‌و پێنج كیلۆمه‌تره‌ش كه‌ بۆشایی ئه‌منى هه‌یه‌، ئێمه‌ وه‌ك پێشمه‌رگه‌ سەنگەرمان هەیە، بەڵام حکومەتی عێراق ڕێگه‌ی نەداوە لەو شوێنانە پێشمەرگە جێگیربن، بۆیە به‌ڕاستى بەرپرسیارێتی لەئەستۆی ئەوانە، له‌ئێستاشدا سێ هه‌زار پێشمه‌رگه‌ له‌میحوه‌رى پردێ خراونه‌ حاڵه‌تى ئاماده‌باشیه‌وه‌.

هەر لەوبارەیەوە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند،”3 پێشمەرگە لە ئەنجامی هێرشەکانی داعش شەهید بوون” و داواشی لە حکومەتی عێراق و هاوپەیمانان کرد کە با زوترین کات هەهەنگی بکەن بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنیەی لە ناوچە جێناکۆکەکان دروستبووە.

ناو وێنەی بریندار و شەهیددەکانی هێرشەکەی ئەمشەوی داعش

ناوی شەهیدەکان:

نەقیب پشتیوان زراری

هێمن یەحیا

ئیدریس بەهرام

ناوی بریندار (حەمید ئیسماعیل هەرکی)

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button