وەبیرهێنانەوەی هەندێ وانەی ژیان

لەم سەردەمی یەکتر شکان و بەهەڵە تێگەشتنی هەمووی لە هەمووی و چاڵهەڵکەنن و ڕەشبینیەی کە کۆمەڵگەی تێکەوتووە بەگرنگ مزانی هەندێ وانەی ژیان وەبیر خوێنەربهێنمەوە کە ئەکرێ سودی ڕاستەوخۆی لەسەر کەسی خوێنەرو پاشان دەوربەریشی هەبێ.

مەبەستمە سەرنجی خوێنەر بۆ ئەوە ڕاکێشم کە ئەم جۆرە لە نوسین هاوشێوەی وتارێکی کۆکراوەو ئاڕاستەکراو نیە، بەڵکو دەستپێکی هەر دێڕێکی نوێ بابەتێکی سەربەخۆیە بۆخۆی، ئەکرێ وەک بابەتێکی سەربەخۆ تەماشاکرێ، بەڵام سەرنجام و کۆتای هەمووی پێکەوە چەند وانەیەکی کۆکراوەی پێویستە کە ڕۆژانە ڕووبەڕوومان ئەبێتەوە، مەخابن دژواری و سەرقاڵی ژیان ڕێ بەوە نایات کە هەمیشە لەبرمانبێ و کاری پێبکەین.

+ گرنگە هەندێک ڕەفتار، نەریت، ووشە، ئاخاوتن، ڕەخنە، پیاهەڵان، شکاندنەوە، دەستەواژە، هەڵوسوکەوت….هتد بە وریاییەکی زۆرەوە بکرێن و بەکاربهێنرێن چونکە لەیەکاتا ئەکرێ ببێتە سەرخستنی کەسێکی نەشیاو یان ڕووخانی کەسێکی شیاو، هەربۆیە گرنگە کەسایەتی بەرامبەرت باش بناسی پێش ئەوەی هیچ دەستەواژەیەک بەکاربهێنی یان کردارێک بکەی.

+ گرنگە هەمیشە ئەوەمان لەبیربێت کە تەنها ئەوەندە خاوەندارێتی هەر ووشەو کردارێک ئەکەی کە لای خۆتن واتە پێش نەوتنیان و ڕوونەیانیان چونکە دوای ووتنی هەر ووشەیەک یان هەر کردارێک چیتر تۆ بە تەنها خاوەنی نیت و ئەکرێ لە بەرژەوەندیت و لە دژیشت بەکاربهێنرێتەوەوانێ.

+  ئەبێ چاودێری بۆچونەکانتبی چونکە دواتر ئەبێت بە ووشە،  چاودێری وشەکانبی کە دواتر ئەبێت بە کردار، چاودێری کردارەکانبی کە دواتر ئەبێت بە نەریتی ژیانت، چاودێری نەریتەکانیشبی کە دواتر ئەبێت بە کەسایەتیت، سەرئەنجام کەسایەتیشت دوارۆژت دیاری ئەکات.

+ چاودێری بیرکردنەوەکانی کەس مەکە چونکە ئەبن بە ووشە و نوسراو، بەڵام چاودێری ووشەکانی خۆت بکە کە ئەبن بە کردار و پێێ ئەناسرێیتەوە.

+کاتێک ڕێگای بیرکردنەوەت ئەگۆڕیت ئەوا بزانە جیهانی خۆت گۆڕیوە. ڕێگای بیرکردنەوە جۆری هەیە “باش و خراپ”،  “گەشبین و ڕەشبین”، “ڕژد و پشتگوێخەر”، “بەپلان و بێ پلان”…..هتد ئەگەر باش و گەشبین و بە پلان بیربکەیتەوانێ و ڕژدبی لەسەری بێگومان جیهانێکی پڕ لە سەرکەوتن بۆ خۆت دروست ئەکەیت و پێچەوانەکەشی ڕاستە.

+ رێگای بیردکرنەوەکانت بگۆرە گۆرانکاری بەسەر کردەوەکانتا یەت. ىیرکردنەوەکان ئەبن بەنەخشە ڕێگای ژیان، لەبەر ئەوە گرنگە باش بیربکەیتەوە یان چەند جارێک بیربکەیتەوە پێش بڕیاردان چونکوم بیرکردنەوەکان ئەو ئامرازەن کە گۆنکاری بەسەر کردوەکانتا ئەهێنێ و سەرەنجام بە چاکەکار یا خراپەکار، سەرکەتوو یان کەتوو ئەوناسێنێ.

+ بەدلنیایەوە بزانە ژیانی ئێستات لە بەرهەمی بیرکردنەوی رابردووت دروست بووە. گلەی مەکە لە بەختت و بڵێی کەسێکی بێ بەختم و بەخت هاوکارم نەبووە چونکە ئەوە کردارەکانی ڕابردووتە ئەمڕۆتی بەرهەمهێناوە.

+ هاوکێشەکانی سەرکەوتن لە ژیانا  بریتیە لە “بریاردان، پابەندبوون و ملکەچ نەبوون”. بۆ هەرکارێک گرنگە خاوەنی بڕیاری خۆتبیت و پاشان پابەندبیت بەو بڕیارەی وەرگرتووە بەڵام ملەکەچی نەبیت.

+ هیچ کەسێک بە ئەندازەی خۆت ناتوانێت بتگەیەنێت بەسەرکەوتن. هەرگیز چاو لە هاوکاری کاسانیتر نەبێ تا دەست بگرن و پلە پلە سەربخەن چونکە تەنها کەس خۆتی کە ئەبێ هەموو پلەکان بەسەرکەوتووی ببڕی و ئەوانیتر هەریەکەو لە پلەیەکا بەجێتئەهێڵن یان دەستبەردارئەبن..

+ ئەگەر ئارەزووێکی ڕاستت هەبێت بۆ ڕزگاربونت لە خوو نەریتە خراپەکان ئەوا  بەدڵنیایەوە لە %51 نەریتەکان ڕزگارت بووە. هەموو شتێک کە بتەوێ بیکەیت جا سەرکەوتووبی یان کەوتوو پەیوەستە بەوەی کە چەن خواست و ئارەزووت هەیە بۆی، بۆیە گرنگە خواست و ئارەزوویەکی تۆکمەت هەبێ بۆ ڕزگاربوون لە خووە خراپەکان و بەهەمان شێوەش بۆ برەودان بە نەریت و خووە باشەکان چونکوم هەر جدیەتی خودی خواستەکە نیوە بەرەوژووری ئامانجەکە ئەپێکێ.

+ ناتوانیت بە ختەوەری بکڕیت بە هەموو سامانی دنیا لەبەر ئەوەی مەملەکەتی بەختەوەری لە جۆری هەست و بیرکردنەوەی خودی خۆتایە. هەست و بیر و گوفتاری باش بەختەوەری دروست ئەکات نەک سامان و ماڵ، ئەکرێ سامانێکی زۆر هەبێ و دڵتەنگ بژیت یان ڕۆژانە بژێوی ژیان پەیابکەیت و ئاسودەش بژیت چونکە ئەمە ڕاستەوخۆ بەستراوەتەوە بە هەست و بیرەوە.

+ هەرگیز سامان مەکە بەپێوەر بۆ بەختەوەری. سامان و موڵکداری ئەتوانێ یەکێک بێت لەهاوکارییەکان بۆ گەیشتن بە بەختەوەری بەڵام بەختەوەری لەناو بیروبۆچوون و تێگەشتن و ڕامانی خودی خۆتایە بۆ ژیان.

+ دڵنیابە لەوەی کە متمانەی خەلک بە تۆ لە ئاست متمانەی خۆتە بە خۆت. هەرکاتێ توانیت متمانە بە تواناکانی خۆت بکەی ئەوا ئاسانتر ئەتوانی متمانەی دەوروبەر بەدەستبهێنێ چونکوم کاتێ مرۆڤ لەرزۆک و بێ وورە دەرکەوێ ئەوا کەسانیتر ناتوانن متمانەی پێبکەن وە پێچەوانەکەشی ڕاستە.

+ بەدوای هەڵەکاندا مەچۆ، بەدوای چارەسەردا برۆ. . هەڵە نەنگی نیە بەڵکو دووبارە کردنەوەی ستەمە، مرۆڤی هۆشیار لە هەڵە فێرئەبێ، دوای هەر هەڵەیەک دۆش دامەمێنە بەڵکو بیکە بەسەرەتایەک بۆ چارەسەر و ئەزمونێک بۆ داهاتوو.

+ کاتێ ئيمانێكی پتەوت هەبێت بە سەرکەوتن  ئیتر چیتر ئاسان نابێ کەس  ڕێگریت لێبکا. سەرکەوتن ڕژد بوونی گەرەکە، مرۆڤ ناتوانێ پلەکانی سەرکەوتن یەک بەدوای یەکا ببڕێ ئەگەر خودی خۆی ڕژد و موکڕ نەبێ لەسەری، چەندین جار بیربکەرەوە بەڵام دوو دڵ مەبە لە ئەنجامدانی.

+ ئاسانترین ڕێگا بۆ رێکخستنی کارەکان ئەوەیە کە هەر کارێک لە کاتی خۆیا بەئەنجام بگەیەنیت. کەڵەکە بوونی کارەکان هۆکارە بۆ بەئەنجام نەگەیاندنی، تا ئەرکی سەرشان کەمتربێ کات زیاتر ئەبێ بۆ چەندین کاری جیاوازتر وە پێچەوانەکەشی ڕاستە.

+ فێربە هەروەک ئەوەی لەسەرەتایایت. هەرچەند زاناو بەتوانابیت لەهەر کارێکا بەڵام دڵنیابە کە خەڵکانێک هەن ئەگەر لە تۆ باشترنەبن ئەوا وەک تۆ باشن بۆیە گرنگە هەمیشە چاو لەفێربوونی زیاتربێت، ئەگەر هەموو شتێک بزانیایە ئەوا هێندە ماندوونەئەبووی،  تا ماندووبوون بەردەوامبێ  ماوتە فێربی.

+ داوا لە کەس مەکە، پشت بەخۆت ببەستە. هاوکاری و هاوبەشی زۆر گرنگە بەڵام گرنگتر لەوە ئەوەیە کە مرۆڤ پشت بەخۆی ببەستێ و چاوەڕیی هاوکاری نەکات چونکە هیچ هاوکارییەک هەتا سەر بەردەوام نابێ بەپێچەوانەشەوە پشت بەستن بەخۆت هەمیشە پتەوتر ئەکات.

+ تۆ توانات هەیە بۆ سەرکەوتن ئەگەر بیرت لە سەرکەوتن کردەوە. چی بچێنی هەر ئەوەش ئەچنیتەوە، بۆ سەرکەوتنی هەرکارێک بەگەشبینانە بۆی بڕۆ چونکە ئەوە یەکەم هەنگاوی سەرکەوتنە وە پێچەوانەکەشی ڕاستە.

+ هیچ شتێک نیە بەربەست بێت بۆ گەیشتنت بە لوتکە تەنها خۆت نەبيت كاتێك بە رەشبينيەوە ئەروانيت بۆ شتةكان. گلەی لە بەخت مەکە کاتێ ناگەی بە ئامانج بەڵکو بیربێت کە بەشێکی سەرەکی شێوازی بیرکردنەوەی ڕەشبینانەی خۆت بووە کە ئامانجەکەت نەتپێکاوە.

+ بۆ ئەوەی گەورەبیت پێویستە بیرکردنەوەكانيشت گەورەبیێت. بۆ بەدەستهێنای شکۆ و باڵادەستی ئەبێ بیرکردنەوەت گەورە و فراوانبێت چونکە بیرتەسکی بێ هێز و لاوازئەکا.

+ هەر کاتێک زانیاریت لەهەربوارێکا  زیا بوو ئەوا متمانەت بە خۆت زیا ئەبێت. هۆکارێکی گرنگی متمانە بەخۆ بوون خۆ پڕ چەک کردنە بە چەکی زانست و زانیاری، ئەگەر ئەتەوێ متمانەت بەخۆت بێت و لەوێشەوە متمانەی خەڵکی بەدەستبێنی قاڵبە لە بەدەستهێنانی زۆرترین زانیاری بەسود بۆ خۆت و کۆمەڵگە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button