بەهۆی تەقینەوەیەکەوە دوو پلەداری عێراقی کوژران

لڤین:

لەکاتی هەڵمەتی گەڕان و پشکنین بەدوای پاشماوەی “تیرۆرستان” لە شارۆچکەی قائیم لە باکوری ئەنبار بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو دوو پلەداری عێراق کوژران.

بەپێی میدیاکانی عێراق، تەقینەوەکە لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە کاتێکدا ڕوویداوە کە هێزە ئەمنیەکان سەرقاڵی گەڕان و پشکنین بوون، ئەو دوو پلەدارە یەکێکیان ئەفسەرە و ئەوی دیکەش پلەی عەریفی هەیە.

ئەوەش دوای ئەوەهات کە دوێنێ له‌ئاكامى ته‌قینه‌وه‌ى بۆمبێكى چێنراو له‌شارۆچكه‌ى تاڕمییه‌ى باكوورى به‌غداد، چوار سەرباز کوژران دوای ئەوەش هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ‌هه‌ڵمه‌تى گه‌ڕان وپشكنینیان بۆ ژمارەیەک تۆمەتبار دەستپێکردووە كه‌بۆمبەکەیان دانابوو.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button