بومەلەرزەیەک لە نزیک وێستگەیەکی ئەتۆمی روویدا

لڤین:

بومەلەرزەیەکی بەهێز لە ژاپۆن نزیک لە وێستگەی ئەتۆمی فۆکۆشیما دەدات و زیانەکانی وێستگە ئەتۆمیەکە ئاشکرا نەبووە.

ئاژانسی کەشناسی ژاپۆن ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، بوومەلەرزەیەک بە هێزی 6.6 پلەی رێختەر باکوری ژاپۆنی لە هەژاندووە و هۆشداریداوە لە بوونی هەرەسی زەوی لە گردەکانی باکوری ڕۆژهەڵات.

بومەلەرزەکە لە نزیک کەناراوەکانی پارێزگای میاگی باکوری تۆکیۆ ڕوویدا، نزیکە لە کارگە ئەتۆمییە وێرانبووەکەی فۆشکۆشیما، کە ئێستا بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا بەکار دەهێندرێت.

تائێستا دەزگا فەرمیەکانی ئەو وڵاتە باسیان لە بونی تسۆنامی نەکردووە و زیانەکانی ئەو بومەلەرزەیەشیان ئاشکرا نەکردووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button