هاوپه‌یمانی نه‌سر دژی دروستکردنی بنكه‌ی نوێی سه‌ربازی تورکیە لە هەرێمی کوردستان

لڤین:

لە ڕاگەیەندراوێکدا، به‌رامبه‌ر به‌ وته‌كانی وه‌زیری ناوخۆی توركیا له‌ باره‌ی دروستكردنی بنكه‌ی نوێی سه‌ربازی له‌ هه‌رێمی كوردستان، هاوپه‌یمانی نه‌سر کە حه‌یده‌ر عه‌بادی سەرۆکایەتی دەکات، رایگه‌یاندووه‌، ”ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌نقه‌ره‌ به‌رده‌وامیدانه‌ به‌ پێشێلكردنی سه‌روه‌ری عێراق”.

هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەی ( هاوپه‌یمانی نه‌سر ) دا هاتووە، ”بانگه‌واز بۆ لایه‌نه‌ فه‌رمی و نیشتمانیه‌كان ده‌كه‌ن، رێكاری پێویست به‌مه‌به‌ستی پاراستنی سه‌روه‌ری خاكی عێراق بگرنه‌به‌ر”.

هەروەها هاتووە،”پێویستیشه‌ له‌سه‌ر حكومه‌تی توركیا چاوخشاندنه‌وه‌ به‌سیاسه‌ته‌كانی به‌رامبه‌ر به‌ عێراق بكات، له‌پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش و سه‌قامگیری و هاوسێیه‌تی باشی نێوان هه‌ردو وڵات”.

رۆژی هه‌ینی هه‌ینی ( ٣٠ نیسانی ٢٠٢١ ) سلێمان سۆیلو وه‌زیری ناوخۆی توركیا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی نیازی هه‌یه‌ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی توركیا له‌ چیای مه‌تینای هه‌رێمی كوردستان دروستبكات، بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له‌ په‌ڕینه‌وه‌ی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ له‌ قه‌ندیله‌وه‌ بۆ ناوخۆی توركیا بكات.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button