کوژرانی دوو سەربازی تورکیا لە هەرێم ڕاگەیەندرا

لڤین:

لە بەیاننامەیەکدا، کە ئەمڕۆ ( ٣٠ی نسانی ٢٠٢١ ) بڵاوی کردووەتەوە، وەزارەتی بەرگری تورکیا، کوژراونی دوو سەربازی وڵاتەکەی لە هەرێم،لە چوارچێوەی هێرشی چنگی بروسکەدا ڕاگەیاند.

لە بەشێکی بەیاننامەکەی سویای تورکیادا هاتوو، ”ئەو دوو سەربازەی سوپای وڵاتەکەی یەکێکیان لە ڕووبەڕبوونەوەکان لەگەل گەریلاکانی پەکەکە بە بۆمبی دژە تانک بە سەختی بریندار بووە، سەربازەکەی دیکەشیان لە کاتی دابەزین لە هەلیکۆپتەر بریندار بووە”.

وەزارەتی بەرگری تورکیا، ئاماژەی بەوەشکردووە”دوای ڕوداوەکە ئەو دوو سەربازە رەوانەی نەخۆشخانە کراون و بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە گیانیان لەدەستداوە”.

سوپای تورکیا لە ڕۆژی ٢٣ی ئەم مانگەوە دوو ئۆپراسیۆنی لە یەک کاتدا لە دژی گەریلاکانی پەکەکە لە ناوچەی ( مەتینا و ئاڤاشین ) لە ناوخۆیی هەرێمی کوردستان بە ناوی ( چنگی بروسک ) دەستپێکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button