وەزارەتی ئەوقاف چەند بڕیارێکی نوێی تایبەت بە شەوی قەدر ڕاگەیاند

لڤین:

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا سەبارەت بە شەوەکانی قەدر چەند بڕیارێکی نوێی ڕاگەیاند و تێیدا هاتووە،” ئاماژە بە بەيانى ژمارە(١٧)ي ساڵي ٢٠٢١ ى لێژنەى باڵاى بەرنگاربوونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا لەپێناو پاراستنی تەندروستی و گیانی نوێژخوێنان بۆشەوی قەدری پیرۆز بريارماندا بە دەرچوواندنى ئەم رێنماییانە.

یەکەم : شەوی قەدری پیرۆز لەکاتژمێر ١٢ شەو تاکو ئەنجامدانی نوێژی بەیانی مزگەوتەکان کراوە دەبن

دووەم : مەرجە ھەموو کەسێک لەناو مزگەوت ماسک ببەستێ.

سێیەم : دەست نوێژ لەماڵەوە ئەنجام دەدرێ ، نوێژ خوێنان بەرماڵی تایبەت لەگەڵ خۆیان دەھێنن و دووری نێوانيان رەچاو بکرێ لە مەترو نيوێك تا دوو مەتر.

چوارەم : خواردن و خواردنەوە پێشکەش ناکرێ

پێنجەم : پاراستنی پاک و خاوێنی ناو مزگەوت بەگشتی

شەشەم : لەکاتی بونى سەرپێچی، دەسەڵات دەدرێتە ئەوقافەکان بۆ جێبەجێكردنی رێكارەكانی كارگێری و ياسايی بەرامبەر سەرپێچيكاران

حەوتەم : بەرێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی پارێزگاکان و ئەوقافی قەزاکان بەدواداچوونی بەردەوام بۆ جێبەجێ کردنی رێنمیایەکان دەکەن

ھەشتەم : دەزگاکانی راگەیاندن دوای ( ڕێپێدانی ئەوقافی پارێزگا ) دەتوانن روماڵی شەوی قەدر لەمزگەوتەکان بکەن

نۆيەم: ئەم رێنمایانە لەشەوی قەدری پیرۆز لەلايەن مامۆستای ئایینی مزگەوت و نوێژخوێنان وەک خۆی جێ بەجێ دەکرێن

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button