توركیا بنكەیەكی تری سەربازی لە هەرێم دادەنێت

لڤین:

سلێمان سۆیلۆ, وەزیری ناوخۆی توركیا ئەمڕۆ هەینی، لە لێدوانێکیدا بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندنی وڵاتەکەی رایگەیاند سوپای توركیا بنكەیەكی سەربازی لە ناوچەی مەتینای باكوری عێراق ( هەرێمی كوردستان) دادەنێت بەهۆی ئەوەی ئەو ناوچەیەكی زۆر گرنگە بۆ وڵاتەكەی.

جێگەی ئاماژە پێدانە وڵاتی تورکیا چەندین بنکەی سەربازی لە سنوری هەرسێ بارێزگای دهۆک هەولێر و موسڵ هەیە و هەمیشە ئەو ناوچانە نەبیانووی بوونی هێزەکانی پەکەکە تۆپباران دەکات و چەندینجاریش بەناوی جیاواز جیاواز هێرشی سەربازی دەکاتە سەریان.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button