کامیان شەریفترن ؟!

لڤین: وەرگیراوە لە فەیسبووکی هۆشیار عەبدوڵا
هەن دەمێکە بە نهێنی بونەتە پارتی و لە هەمو پارتیەک گوێڕایەڵترن بۆ جێبەجێکردنی ئەو فەرمان و پیلانانەی پارتی مەبەستیەتی، هەشن لە رێگا دەپسێن و دەڕۆن بە ئاشکرا دەبنە پارتی. من هەمیشە ئەوانەم پێ شەریفترە کە بە ئاشکرا دەبنە پارتی نەک ئەوانەی بە ناو حزبێکی ترن بەڵام لە ژیرەوە پارتین.
بەعسم پێ شەریفتر بوو لەوانەی بەناوی کوردایەتیەوە کوردیان دەچەوساندەوە! بەعس و ئایدۆلۆژیاکەی بە ئاشکرا دژی نەتەوەی کورد بوون، چەتەکانی کوردایەتی بە ناوی دڵسۆزی بۆ کورد هیوا و ژیان و رابردوو ئایندەی کوردیان وێران کرد.
مرۆڤ هەمیشە دەتوانێ ئاگاداری خۆی بێت لە نەیاری ئاشکرا، بەلام هەمیشە لە دۆستی دوو ڕووەوە زەفەری پێدەبرێ.
هەمیشە نەیار ودوژمنی یەک رەنگتان پێ باشتر بێ لە دڕوو و درۆزن.
خۆڕا نیە مەحوی گەورە شاعیری کورد، هەر لەم شاری سلێمانییەدا و پێش زیاتر لە ۱۲٠ ساڵ فەرمویەتی؛
لەدەست دۆستی دوو ڕوو عەجەب دڵم تەنگە
فــیدای ئـــەو دوژمنە بــم کــە یـەک ڕەنگە .
هەرگیز ترستان لەوانە نەبێ کە بە ئاشکرا روی خۆیان دەرخستوە، ترستان لەوانە هەبێ کە لەبری ماسکێک دوان و سیانیان بەستوە.