|
|
|
20:25:00 4/12/2012 |
3047 جار خوێندراوەتەوە |
|
ئه‌و پێنج هۆكاره‌ى كه ده‌بنه ڕێگر له به‌رده‌م خه‌وى خۆشى شه‌وان
بەپێی راپۆرتی بی بی سی پێنج هۆکار دەبنەهۆی ئەوەی شەوان خەوێکی ئارام‌و خۆشمان نەبیت
ژینگه‌یه‌كى نا ئارام و ژاوه‌ژاو كاتێك خه‌ومان لێ ده‌كه‌وێت، گرژى ماسولكه‌كانمان كه‌م ده‌بێته‌وه‌و باسك و لاقه‌كانمان ده‌ست ده‌كه‌ن به پشودان. ڕه‌نگه هه‌ست به خه‌واڵویى بكه‌ین، به‌ڵام مێشكمان هه‌ر چالاكه‌و هه‌ر ده‌نگێك یان ناڕه‌حه‌تیه‌ك ده‌توانێت كردارى نوستنمان دژوار بكات. كاتێك به‌هێواشى ده‌چینه ناو خه‌وێكى سوكه‌وه، ناوچه‌یه‌كى مێشك كه تالاموسى پێ ده‌ووترێت ده‌ست ده‌كات به‌وه‌ستاندنى لێشاوى زانیاریه‌كان له هه‌سته‌كانمانه‌وه بۆ ته‌واوى به‌شه‌كانى مێشك. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕێگا به چونه ژوره‌وه‌ى ژاوه‌ژاوه‌كان ده‌دات كه ده‌بێته هۆكارى به خه‌به‌رهاتنه‌وه‌مان. پاش تێپه‌ڕبوونى نیو كاتژمێر له خه‌وى سوك، زۆرێك له ئێمه ده‌چینه ناو جۆرێكى قوڵى خه‌وه‌وه كه پێى ده‌ووترێت خه‌وى شه‌پۆل ئارام.گۆڕانكاریه‌كانى ناو شانه‌و سیسته‌مى ده‌ماره‌كانى مێشك كه تایبه‌تن به خه‌وى قوڵه‌وه واده‌كه‌ن به‌خه‌به‌رهاتنه‌وه‌مان زه‌حمه‌ت بێت. به‌ڵام هه‌ندێك شت به هه‌میشه‌ى دێته ناو مێشكمانه‌وه بۆ نمونه كاتێك ناومان به‌ده‌نگى به‌رز بهێنرێت. له ده‌ست چونى هه‌ربه‌شێك له خولى ئاسایى خه‌ومان، ده‌رئه‌نجامى كه‌مبونه‌وه‌ى خه‌وى لێ ده‌كه‌وێته‌وه له ڕووى چه‌ندێتى و جۆرێتیه‌وه. ڕۆتینێكى ناڕێك ئێمه هه‌موومان كۆمه‌ڵه ده‌ماره‌خانه‌یه‌كى بچوكى چه‌سپیومان هه‌یه كه هه‌ركات ماندوو بووین پێمان ده‌ڵێت، وه یارمه‌تى به‌گه‌ڕخستنى هه‌زاران خانه ده‌دات له له‌شماندا به ریتمى كردارى بایۆلۆژیى بیستوچوار سه‌عاته‌یى. به‌گه‌ڕخه‌رى سه‌ره‌كى ده‌ماره‌خانه‌كانمان ڕۆشناییه. چاوه‌كانمان كاردانه‌وه‌یان هه‌یه بۆ ڕوناكى و تاریكى ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پێڵوى چاوه‌كانیشمان داخرابن. تیشكى ڕوناكى ڕۆژ مێشكمان هان ده‌دات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مهێنانى هۆرمۆنى ملاتۆنینى خه‌و، ئه‌مه واده‌كات زیاتر وریا بین‌و به خه‌به‌ر بین. ئه‌گه‌ر كه‌م بخه‌وین به‌هۆى دره‌نگ چونه ناو جێگا یاخود زوو هه‌ستانه‌وه، ڕێى تێ ناچێت هه‌مان ئه‌ندازه‌ى ئه‌و خه‌وه قوڵه به‌ده‌ست بهێنین كه پێوویستمانه، یاخود ته‌نانه‌ت ئه‌و قوناغه‌شى كه له دوایه‌وه دێت كه ئه‌ویش فۆناغى خه‌وى REM ( جوڵه‌ى خێراى چاو)ه كه ئه‌مه ئه‌و كاته‌یه زۆربه‌ى زۆرى خه‌ونه‌كانمانى تیادا ده‌بینین. ووروژێنه‌ره‌كانى قاوه، كحول، خۆراك مادده‌ى كافین ماده‌یه‌كى بزوێنه‌ره كه ده‌توانێت بۆ چه‌ند سه‌عاتێكى زۆر له ناو سیسته‌مه‌كه‌ماندا بمێنێته‌وه. خواردنه‌وه‌ى زۆرى مادده‌ى كافین خه‌ولێكه‌وتن زه‌حمه‌ت ده‌كات وده‌توانێت ببێته هۆى ده‌رئه‌نجامى مانه‌وه‌ى زۆر له قۆناغه‌كانى خه‌وى سوكداو كه‌متر چونه ناو خه‌وى قوڵه‌وه. خواردنه‌وه‌ى كحول به‌زۆرى وامان لێ ده‌كات بپرخێنین و هه‌ناسه دانمان دژوار ده‌كات و وامان لێده‌كات زۆر خه‌وزڕاو بین. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كحول له سه‌ره‌تادا یارمه‌تى هه‌ندێك كه‌س ده‌دات بۆ خه‌ولێكه‌وتن، به‌ڵام زۆر خواردنه‌وه‌ى ڕه‌نگه خه‌و بشێوێنێت. خواردنه‌وه‌ى كحولى زۆر له نزیك كاتى چونه ناو جێگادا ماناى وایه راسته‌وخۆ كه‌سه‌كه ده‌توانێت بچێته ناو خه‌وى قوڵه‌وه،به له‌ده‌ستدانى قۆناغى یه‌كه‌مى ئاسایى خه‌و. كاتێك كاریگه‌رى كحوله‌كه نه‌ما، لاشه‌كان له‌خه‌وه قوڵه‌كه دێنه ده‌ره‌وه‌و ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ قۆناغى خه‌وى REM(جوڵه‌ى خێراى چاو) كه زۆر ئاسانه به‌ئاگا هاتنه‌وه لێى. له خولێكى شه‌ودا به‌زۆرى شه‌ش بۆ حه‌وت سوڕى خه‌وى REM (جوڵه‌ى خێراى چاو)مان هه‌یه كه هه‌ستێكى بوژێنه‌ره‌وه‌مان له‌لا به‌جێ ده‌هێڵێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شه‌وێكى خواردنه‌وه كحولیه‌كان به گشتى یه‌ك بۆ دوو جار ئه‌و سوڕه روده‌دات و هه‌ست به‌شه‌كه‌تى ده‌كرێت له گه‌ڵ به‌ئاگا هاتنه‌وه‌دا. خواردنى ژه‌مێكى قورس و گه‌وره له نزیك كاتى چونه ناو جێگادا ره‌نگه كاردانه‌وه‌ى هه‌بێت بۆ سه‌ر خه‌و. خواردنى تون و چه‌ور ده‌بنه هۆى دڵه كزێ كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى ناڕه‌حه‌تى و بێزارى له نوستندا به‌درێژایى شه‌وه‌كه. ئه‌و خواردنانه‌ى مادده‌ى كیمیاوى تیرامینیان تێدایه وه‌ك گۆشتى پشتى به‌راز و په‌نیرو گوێزو شه‌رابى سور ده‌توانن به ووریایى بمان هێڵنه‌وه له شه‌ودا. تیرامین ده‌بێته هۆى به‌ره‌ڵاكردنى نورادرنالین كه ووروژێنه‌رێكى مێشكیه. كاربۆهێدراته‌كانى وه‌ك نان و هه‌ویركاریه‌كان كاریگه‌ریه‌كى پێچه‌وانه‌یان هه‌یه. ده‌بنه هۆكارى به‌ردانى هۆرمۆنى سێرۆتۆنین كه وامان لێده‌كات خه‌واڵوو بین. پله‌ى گه‌رمى هه‌ڵه‌ى له‌ش كرۆكى پله‌ى گه‌رمى له‌شمان داده‌به‌زێت كاتێك ده‌خه‌وین. ئه‌م كرداره له‌لایه‌ن ده‌ماره خانه‌كانه‌وه كۆنترۆڵ ده‌كرێت كه ده‌ست ده‌كات به‌كردنه‌وه‌ى ده‌ماره خوێنه‌كانى ده‌ست و ده‌مووچاو و قاچ بۆ له‌ده‌ستدانى گه‌رمى كاتێك نزیك ده‌بینه‌وه له‌و كاته‌ى كه پێوویسته بخه‌وین. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ژوورى نوستنه‌كانمان یاخود ڕایه‌خه‌كانمان زۆر گه‌رم بوون،ئه‌و كاته لاشه‌مان ناتوانێت گه‌رمیه‌كه‌ى له‌ده‌ست بدات، كه ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆى خه‌و زڕان و ناڕه‌حه‌تى. كرۆكى پله‌ى گه‌رمى له‌شمان پێویسته ته‌نها نیو پله كه‌متربێت له هى ڕۆژ. ئه‌گه‌ر زۆر سه‌رمامان ببێت، خه‌وه‌كه‌مان ده‌زڕێــت. مێشكێكى مه‌ژغوڵ فشار دوژمنى خه‌وه. له جێگادا مێشكمان ئازاد ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ڕێت، هه‌ستى نیگه‌رانى سه‌باره‌ت به ده‌ستخستنى خه‌وى پێویست شته‌كه زیاتر ئاڵۆز ده‌كات. له‌م ووڵاتانه‌یا خه‌ڵكى ڕێچكه‌ى كات له‌ده‌ست ده‌ده‌ن. ڕه‌نگه خه‌وه نوچكه بتباته‌وه‌و دووباره به ئاگا بێیته‌وه، به‌ڵام هێشتا ئه‌و هه‌سته‌ت هه‌یه كه هه‌رنه‌خه‌تبێتیت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك. ئه‌مه ده‌كرێت له ده‌رئه‌نجامى به‌ش به‌ش بونى خه‌وه‌وه بێت كه كاتێكى كه‌متر له قۆناغى خه‌وى قوڵدا به‌سه‌ربردراوه. پسپۆڕانى بوارى خه‌و پێشنیارده‌كه‌ن پێش ئه‌وه‌ى هه‌وڵ بده‌ین دووباره بخه‌وینه‌وه هه‌ستین به ئه‌نجامدانى چالاكیه‌ك كه مێشكمان له‌نیگه‌رانى وه‌ده‌ربكات وه‌ك یارى مه‌ته‌ڵ. و: سه‌روه‌ر احمد
|
|
|
|
|
|

|
|
|
| Copyright © LvinPress
Magazine 2012. All rights reserved. Designed & Developed
by Avesta Group |
|
|