له ساڵیادی لڤیندا : لڤین و سۆرانی مامه‌حه‌مه داینه‌مۆی دوباره کارکردنم بوون
له سه‌ره‌تای ساڵ نه‌وه‌ده‌کانه‌وه ده‌ستم کرد به نوسین و له‌زۆربه‌ی کۆڕ‌و و ڤیستیڤاڵه گرنگه‌کاندا ئاماده ده‌بووم یان به‌شداریم ده‌کرد، له چه‌ند بنکه‌یه‌کی ڕۆشه‌نبیری، ئه‌ندام بووم، به‌ڵام پاش هاتنه‌ده‌ره‌وه‌م له‌ساڵی 2002 له نوسین دابڕام به‌هۆی ئه‌و بار‌و گوزه‌رانه قورسه‌ی که تێیدا بووم، زۆربه‌ی ئه‌و هه‌واڵانه ئازاری ده‌دام که دوچاری گه‌ل و نه‌ته‌وه‌که‌م ده‌بێته‌وه، ئه‌مجاره‌یان به ده‌ستی، دوژمن نا به‌ڵکو به‌ده‌ستی، ئه‌و خه‌باتکارو پێشمه‌رگانه‌ی که ساڵانێک بوو باو‌و باپیران و خۆشمان ژیانمان کرده قوربانی بۆیان، ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی که له کاتی شۆڕشدا، ئیمه‌یان هانده‌دا دژی سه‌ددامی دیکتاتۆر بجه‌نگین، ئێمه‌یان وه‌ها لێکرد که سه‌دان هه‌زار قوربانی بده‌ین له پێناو ئازاد کردنی کوردستاندا، ئێسته ئه‌وان بوونه‌ته چه‌وسێنه‌ری ئێمه.
ئه‌وه‌ی ئازاری ده‌دام ئه‌وه بوو، که هه‌ڵه‌بجه‌مان بووه قوربانی بۆ کورد که‌چی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی کوردیه‌وه پشت گوێخرا و کاتێک داوای ئاوڕ لێدانه‌وه ده‌که‌ن، وه‌کوو 16-3-2006 گوله‌باران ده‌کرێن !!!
کوڕی به‌رپرسێک بۆ ئاسانترین نه‌خۆشی ڕه‌وانه‌ی باشترین نه‌خۆشخانه‌ی دونیا ده‌کرێت، که‌چی ساڵانه بریندارانی کیمیایی، ژیان له‌ده‌ست ئه‌ده‌ن و ده‌سه‌ڵاتی کوردی بێباکه !!!
که‌سوکاری قوربانیانی ئه‌نفال زۆربه‌یان له که‌لاوه‌ی ڕوخاودا ده‌ژین و به شان ئاو به‌ره‌و که‌لاوه بێکاره‌باکانیان ده‌به‌ن و له‌و لاشه‌وه به‌رپرسه‌کان زۆربه‌ی ئه‌ندامانی خێزانه‌کانیان، خاوه‌نی ڤێللا و کاره‌بای فوول و ئاوی کانزایین!!! هه‌موو ئه‌مانه ئازاریان ده‌دام له‌ناخه‌وه به‌ڵام ته‌نها خه‌م و فرمێسک زیاتر هیچم له‌ده‌ست نه‌ده‌هات، ئه‌وه‌ی که‌مێک دڵخۆشی ده‌کردم ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسه خوێنگه‌رم و خه‌مخۆرانه‌ی گه‌ل و وڵات بوون که له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو پێشێلکارییه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوری به‌رامبه‌ر خه‌ڵک ده‌یکه‌ن، هاتنه گۆو به‌خه‌ڵکی کوردستانیان وت ئێمه له‌گه‌لتانین به خامه‌کانمان ئه‌گه‌ر خوینیشمان بڕژن ئێمه بۆ ئێوه ده‌ژین، ئه‌وه‌ی چاوه‌کانمی ڕوناکده‌کرده‌وه ئه‌و ڕاگه‌یانده‌نه ئازادانه بوون که له ده‌ستی په‌نجه‌یه‌ک تێپه‌ڕیان نه‌ده‌کرد، لڤین یه‌کیَک بوو له‌و که‌ناڵه ڕاست وێژو چاونه‌ترس و زمان پاراوه‌ی که هه‌میشه تامه‌زرۆی بووم، هه‌میشه وامده‌زانی هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی ده‌یاننوسن، نوسینی منن!! له‌لایه‌ک ڕاستی ڕووداوه‌کانی رابووردوی له زمانی، پاڵه‌وان و بینه‌ره‌کانیه‌وه، بڵا ده‌کرده‌وه تاوه‌کوو له‌لایه‌ک مێژوو نه‌شێوێنرێت و له‌لایه‌کی دیکه‌وه، نه‌وه‌ی نوێ له‌سه‌ر ئه‌وه په‌روه‌رده بکات که بێئاگانه‌بن له‌ڕابووردوو، ئه‌و هه‌ڵانه‌ی ڕویان داوه، له ڕابوردودا په‌ندی لێوه‌ربگرن، دوباره‌ی نه‌که‌نه‌وه، له‌لایه‌کی دیکه‌وه، ئه‌و نه‌وه‌یه فێربکات که چۆن پشتگیری له خه‌ڵک بکات و، چۆن نه‌وه‌یه‌کی هۆشیاربێت، تا ئێره ته‌نها دڵم به‌و ده‌زگا ڕاستگۆی ئازادانه بوو، چیدیم له‌ده‌ست نه‌ده‌هات. رۆژێک بابه‌تێکم خوێنده‌وه، بابه‌ت خانمه‌که‌ی کلینتۆن و خانمه‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم .... نوسینی سۆرانی مامه‌حه‌مه، له‌گه‌ڵ خویندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌که ورده‌ورده دڵم ده‌خورپا، نوسینه‌که ئاسایی بوو به‌و واتایه‌ی که له ولاَتێکی ئازاد‌و کراوه‌و دیموکراسیدا بێت، به‌ڵام نائاسایی و نامومکینه بۆ کوردستان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که هیشتا زۆر له‌دواوه‌ین و ده‌ستبردن بۆ نوسینێکی وه‌ها نه‌ک هێڵی سوور بوو، به‌ڵکو خوێنی سوریش بوو !!!!! بابه‌تێکی دیکه‌م خوینده‌وه ڕیپۆرتا ژ(سۆزانییه‌کان که‌رکوک داگیرده‌که‌ن - سۆرانی مامه‌حه‌مه). ئه‌و نوسینه‌ش دوباره دڵه خورپێی پێخستم له‌به‌ر هه‌مان هۆکاره‌کانی پێشوو، له‌گه‌ل خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌که‌دا، چاوه‌کانم فرمێسکیان پێداده‌هاتنه خوار،، به خۆمم وت: تۆ بڵێی کوردستان ئه‌وه‌نده پێشکه‌وتنی به‌خۆیه‌وه دیبێت که رۆژنامه‌نووسان وا به‌ئازادی بنووسن؟ یان ئه‌و رۆژنامه نووسانه ژیانی خۆیان کردوه‌ته قوربانی گه‌ران به‌شوێن ڕاستیه‌کاندا؟!! هه‌ندێکیش له‌و فرمێسکانه‌م بۆ ئه‌وه بوو که دڵم زۆر خۆ بوو به‌وه‌ی که له کوردستاندا قه‌ڵه‌می بوێر و ڕاست و پاک هه‌یه که ئاماده‌یه ژیانی بکاته قوربانی راستی شه‌هیدی گه‌یاندنی ڕاستی سۆرانی مامه‌حه‌مه‌م له‌و نوسینانه‌وه ناسی و پاش خویندنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌تانه، وه‌کوو شتێک ڕووی دابێت، دڵم زۆر پربوو وه‌کو هه‌واڵیان پیَدابم که ئه‌وه نوسینانه زۆر مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانی ئه‌و خامه دره‌وشاوه هه‌یه. ڕۆژێک، هه‌واڵێکم خوێنده‌وه، ک ه‌له‌که‌رکوک ڕۆژنامه‌سووێک له هێمنترین گه‌ڕه‌کی ئه‌و شاره‌دا له‌به‌رده‌م ماڵه‌که‌ی خۆیدا شه‌هیدکرا. کاتێک ناوی سۆرانی مامه‌حه‌مه‌م بینی، دێڕ به‌دێڕی نوسینه‌کانم هاته‌وه یادو دڵۆپه دڵۆپی فرمێسکه‌کانم به فرمێسکی گه‌رمتره‌وه هه‌ڵڕشت، زانیم که ئه‌وه سه‌ره‌تای زه‌نگێکی ترسناکه بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی که له‌ده‌رگای ڕاستییه شاراوه‌کان ده‌ده‌ن، بۆیه منیش بڕیاری ئه‌وه‌م دا چیدی دانه‌نیشم و له‌ڕۆژی شه‌هید بوونی سۆرانی مامه‌حه‌مه‌وه، ده‌ستمکرده‌وه به‌نوسین، تاوه‌کو به‌ده‌سه‌ڵاتی کوردنی بڵێم به‌شه‌هیدکردنی سۆران؛ نه‌ک ناتوانن کاروانه‌که‌ی بوه‌ستێنن به‌ڵکو سۆران به‌خوێنه ئاڵه‌که‌ی ئاوێنه‌یه‌کی دروستکرد که ئیمه خۆمانی تیاببینین و خۆمان به قه‌رزداری بزانین و سنورێک بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ی ئێوه‌ش دابنێین و به‌نوسینی "شه‌هیدکردنی سۆرانی مامه حه‌مه زه‌نگێکی ترسناکه..." ده‌ستم پێکردو بڕیارمداوه له‌گه‌ڵ ئه‌و کاروانه‌دا بڕۆم که سۆرانی مامه حه‌مه له پێناویدا ژیانی به‌خشی. به‌ریتانیا 21-12-2009
|