سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و وەزارەتی مافی مرۆڤ تیرۆركردنی رۆژنامه‌نووس سۆران مامه حه‌مه ئیدانه ده‌که‌ن
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به تیرۆركردنی رۆژنامه‌نووس سۆران مامه حه‌مه؛ئه‌م لێدوانه‌ی دا : به داخه‌وه شه‌وی بیست و یه‌ك له‌سه‌ر بیست و دووی ته‌مموزی دوو هه‌زار و هه‌شت رۆژنامه‌نووس سۆران مامه حه‌مه له شاری كه‌ركووك تیرۆر كرا.
ئێمه له كاتێكدا تیرۆركردنی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه مه‌حكوم و ریسوا ده‌كه‌ین له هه‌مان كاتیش‌دا پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه به‌ڕِێزه‌كه‌یان ده‌كه‌ین .
ئێمه باوه‌ڕمان به ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری هه‌یه و به‌ئه‌ركی خۆمان زانیوه به‌رگری له گیانی رۆژنامه‌نووسان بكه‌ین ، بۆیه پێویسته هه‌موولایه‌ك له سه‌رتاسه‌ری كوردستان پارێزگاری لێبكه‌ین به تایبه‌تی له شاری كه‌ركووك كه به درێژای چه‌ند ساڵی رابردوو چه‌ندین كادری حزبی و رۆژنامه‌نووس به مه‌به‌ستی دروستكردنی ئاژاوه و پشێوی نانه‌وه له‌م شاره‌دا تیرۆر‌كراون .
پێویسته داموده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كانی شاری كه‌ركووك لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد و ته‌واو له هۆكار و ده‌رئه‌نجامه‌كانی ئه‌و جۆره تاوانانه بكه‌ن جارێكی تریش پرسه‌ی سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی رۆژنامه‌نووس سۆران مامه حه‌مه ده‌كه‌ین.
گوته‌بێژی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم 24/7/2008 .
له‌لایه‌کی تره‌وه، لە بەرامبەر تیرۆرکردنی رۆژنامەنوس (سۆران مامەحەمە) لەشاری کەرکوک، وەزارەتی مافی مرۆڤی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەیاننامەیەکی ئیدانەکردنی بڵاوکردەوە. لە بەیاننامەکەدا وێڕای شەرمەزارکردنی ئەو کارە نامرۆڤانەیە، خوازیاری هەوڵدانی لایەنە پەیوەندیدارەکانە بۆ دۆزینەوەی تاوانباران، بۆ ئەوەی بە گوێرەی یاسا مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت.
لە بەشێکی بەیاننامەکەدا هاتووە: لەرۆژی 21-7-2008 لە ئەنجامی کارێکی نامرۆڤانە و دوور لە هەموو بەها ئەخلاقی و مرۆییەکان رۆژنامەنووسی گەنج (سۆران مامەحەمە) لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا لە کەرکوک کوژرا، دیارە کوشتنی ئەم رۆژنامەنووسە پێشیێلکاریەکی ترە دەرهەق بە ژیان و ئازادی رۆژنامەنوسان، هەوڵێکی نەزۆکی دیکەیە بۆ سەرکوتکردنی ئازادیی رادەربرین و بڵاوکردنەوەی راستییەکان لە رووپەری رۆژنامەکاندا.
هەر لە بەیاننامەی وەزاەرتی مافی مرۆڤدا هاتووە: ئێمە وێرای ئیدانەکردنی ئەم کارە نامرۆڤانەیە و مەحکومکردنی بە توندی، داواکارین کە هەرچی زووە هەوڵ بدرێت لەلایەن دەزگا پەیوەندارەکان بۆ دۆزینەوەی تاوانباران و مامەڵەکردنیان بە گوێرەی یاسا و هەوڵ بدرێت کە چیتر رۆژنامەنووسان رووبەرووی توندوتیژی و تیرۆر و تۆقاندن نەبنەوە و رای ئازادی دەربڕین کە بنەمای سەرەکی دیموکراسیەتە لەلایەن خەڵکانی دوژمن بەم بنەمایانە کپ نەکرێتەوە.
|